سەرۆك بارزانی و عەبادی ساتی دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵیان دیاری کردووە

سەرۆك  بارزانی و عەبادی ساتی دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵیان دیاری کردووە
کاتژمێری سفر بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ دیاری دەکرێت و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.



بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان،، درەنگانی شەوی یەکشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2016، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆ وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.



دەقی راگەیەندراوەکە:



كاتژمێر دوازدەی شەوی 16ـی لەسەر 17ـی ئۆكتۆبەری 2016 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ تاوتوێ كرا و جەختیش لە هەماهەنگیی تەواوی نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراقی كرایەوە. هەروەها كاتژمێر سفری دەستپێكی ئۆپەراسیۆن دیاریكرا.






باسنیوز
Top