داعش ئاگری لە بیرە نەوتەكانی حەمدانییە بەردا

 داعش ئاگری لە بیرە نەوتەكانی حەمدانییە بەردا
لە سنووری حەمدانییە داعش ئاگری بەردایە چەند بیرە نەوتێك، بە ئامانجی دروستكردنی دوكەڵ لە ئاسمانی ناوچەكە ‌و گرفت دروستكردن بۆ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بۆ ئەوەی ئامانجەكانیان بەدروستی نەپێكن.

لە سنووری حەمدانییە رایگەیاند "لەنێو شارۆچكەی حەمدانییە داعش ئاگری بەرداوەتە چەند بیرە نەوتێك، بە ئامانجی ئەوەی ئاسمانی ناوچەكە دوكەڵاوی بكەن و گرفت بۆ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان دروست بكەن، بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل و بنكەكانی داعش بە روونی نەبینن و نەتوانن بیانپێكن".

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 17/10/2016، ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بە هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر پێگەکانی داعش لە میحوەری خازر دەستیپێکرد، ئێستا پێشمەرگە بەبێ هیچ زیانێكی گیانی گەیشتووەتە رێگەی بەرتللە و 8 گوندی كۆنترۆڵكردوونەتەوە.

فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیكەی پێشمەرگە لە ئاسمانەوە پشتگیری هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن و لە هەر شوێنێك پێویست بكات چەكدارانی داعش و ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكانیان بۆردوومان دەكەن.






رووداو
Top