پێشمەرگە گوندەکانی کوردانی شەبەک رزگار دەکاتەوە

 پێشمەرگە گوندەکانی کوردانی شەبەک رزگار دەکاتەوە
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان گوندەکانی کوردانی شەبەک لە سنووری پارێزگای نەینەوا رزگار دەکەنەوە.



عیسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ راگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکەیدا، پێشمەرگە ژمارەیەک گوندی کوردانی شەبەکی رزگار کردووەتەوە، لەوانە گوندەکانی کەربەلی، خرابە سوڵتان، باسخرە.



شەبەکەکان چەند هۆزێکی کوردن و زۆرینەیان موسڵمانی شیعە مەزهەبن، لە نزیکەی 60 گوند لە دەشتی نەینەوادا نیشتەجێن.



کاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2016، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆ رزگارکردنەوەی مووسڵ لە سنووری میحوەری خازر راگەیاند.



تاوەکو ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە پێنج کیلۆمەتری چوارگۆشەی رزگارکردووەتەوە و توانیویانە شکست بە چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش بهێنن.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کرا.






باسنیوز
Top