سەرۆك بارزانی سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆی پێشمەرگە دەکات
بەرەکات شەمۆ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند، ئەمڕۆ، پێشمەرگە گرنگترین ناوچە ستراتیژییەکانی نزیک لە مووسڵ کۆنتڕۆڵ دەکات کە دەکەونە سنووری ناوچەکانی (بەرتلە و تلکێف) و چەندان گوندی گرنگ کۆنتڕۆڵ دەکرێنەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. گوتیشی: ”تائێستا پێشمەرگە چەند گوندێکی کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانیش بە چڕی بارەگاکانی داعشیان بۆردومان کردووە.
باسنیوز
