قادر قادر: وره‌ی پێشمه‌رگه وه‌كو پۆڵا وایه و ئاماده‌ی جه‌نگین
به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌باره‌ت به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ و ئاماده‌كارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ڵێت: پێشمه‌رگه له باشترین دۆخی خۆیدایه و ئاماده‌ین.
قادر قادر به‌رپرسی میحوه‌ری گویڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند: ئیمه وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له بارودۆخێكی باشداین و وره‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان زۆر به‌رزه و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانین بۆ هه‌ر پێشهاتێك.
قادر زیاتر وتی"سوپاس بۆ خوا هه‌میشه پێشمه‌رگه وره‌ی به‌رز بووه و پۆڵا ئاسا ئاماده‌ین خودا پشتیوانمانبێ و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌كان و په‌یوه‌ندیمان باشه،به‌ڵام تا ئێستا هیچ لایه‌ن و هێزیك تێكه‌ڵ به هیزه‌كانی ئیمه نه‌بووه له‌م میحوه‌ره به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كی توند و تۆڵ و باش هه‌یه له نێوانمان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سووپای عێراقی.
سه‌باره‌ت به واده‌ی ئازاداكردنهوهی مووسڵ ناوبراو رایگه‌یاند: پشت به‌خوا زۆری نه‌ماوه به‌لام له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی و سه‌ربازی ناتوانین واده‌كه‌ی دیاریبكه‌ین، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌م مووسڵیش ته‌واو ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتووده‌بین.
xor
