لەسلێمانی رۆژی جیهانیی گۆچانی سپی بەڕێوەچوو

لەسلێمانی رۆژی جیهانیی گۆچانی سپی بەڕێوەچوو

لەشاری سلێمانی مەراسیمی ساڵیادی رۆژی جیهانی گۆچانی سپی بەڕێوەچووە، لەدیارترین چالاكیشدا ژمارەیەك كچ و كوڕ بەگۆچانی سپییەوە بەشەقامە سەرەكیەكانی شارەكەدا ڕۆیشتن.

15ی ئۆكتۆبەری هەموساڵێك ساڵیادی رۆژی جیهانی گۆچانی سپی بەڕێوەدەچێت كە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بەفەرمی ناسێنراوە، ئەمڕۆش لەشاری سلێمانی ئەو یادەكرایەوە.

بەرهەم محەمەد، یەكێك لەنابیناكانی شاری سلێمانی كە بەهۆی رۆژی جیهانی گۆچانی سپییەوە مەراسیمی رۆشتنی بەسەرشەقامەكاندا سازكردووە، بۆ خەندان باسیلەوەكرد هەمو ئەو كوڕو كچانەی بەشدارییان لەو مەراسیمەدا كردووە چاویان ساغەو تەنها كەسێكیان نەبێت كە خاوەن پێداویستی تایبەت(نابینایە).

"رۆشتن بەسەر شەقامەكانی سلێمانیدا لەرۆژی جیهانی گۆچانی سپیدا نواندن بوو، هەروەها هاندانی ئەو خانمانە بوو كە نابینان، چونكە تاوەكو ئێستا هیچ خانمێكی كورد كە نابینایە گۆچان هەڵناگرێت، ئەوەش لەبەر شەرمی خۆیان‌و قسەی ناو كۆمەڵگە" بەرهەم محەمەد وای وت.
xANDAN-
Top