له عه‌نتاب به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی 3 كارمه‌ندی هێزه ئه‌منیه‌كانى توركیا كوژران
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بلاویانكردۆته‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه له‌وكاته‌دا رویداوه كه هێزه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی گه‌ران و پشكنین بوون له یه‌كێك له ماڵه‌كانی ئه‌وناوچه‌یه به‌گومانی هه‌بوونی ئه‌ندامی داعش و دواتر ته‌قینه‌وه‌كه رویداوه .
عه‌بدوڵا نجات كوجر ئه‌ندامی په‌رله‌مان له لیسیتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند كه كه خۆكوژێك به بۆمبی چێنراو له كاتی هه‌ڵكوته‌نه سه‌ری پۆلیس بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی خۆی ته‌قاندۆته‌وه .
هاوكات ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه سێ پۆلیش كوژراون و شه‌ش كه‌سی دیكه برینداربوون و دوو له برینداره‌كان بارودۆخی ته‌ندروستیان مه‌ترسیداره و له نه‌خۆشخانه‌ن گوتیشی سێ له برینداره‌كان سورین .
KURDSTAN -
