كه‌مخه‌وی ده‌بێته‌هۆی قه‌ڵه‌وی منداڵان
توێژینه‌وه نوێیه‌كه، كه له جۆرناڵی زانستی (Journal of Sleep Research) بڵاوبوه‌ته‌وه و ئاژانسی ی‌و پی ئای ئاماژه‌یپێكردووه، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له په‌یوه‌ندی نێوان كه‌مخه‌وی و قه‌ڵه‌وی كۆڵیوه‌ته‌وه له منداڵانی ته‌مه‌ن 3-4 ساڵاندا.
مۆنیك لێبۆرگیۆس، توێژه‌ر و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر، له راگه‌یێندراوێكی مێدیاییدا له‌باره‌ی ئه‌نجامه نوێیه‌كانه‌وه گوتی "بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌م ده‌خه‌ون، هه‌م رۆژی كه‌مخه‌وییه‌كه و هه‌م رۆژی دواتریش زۆر ده‌خۆن".
توێژه‌ره‌كان منداڵانیان كرد به دوو گرووپ: گرووپی یه‌كه‌م سه‌رخه‌وشكاندنی رۆژیان لێ قه‌ده‌خه‌كرا و شه‌ویش 2 كاژێر دره‌نگتر له كاتی نووستنی ئاساییان له شه‌ودا رێگه‌یان پێدرا بخه‌ون. گرووپی دووه‌میش هه‌م سه‌رخه‌وی رۆژیان هه‌بوو بۆماوه‌ی كاژێرێك، هه‌م شه‌ویش له كاتی ئاسایی خۆیان خه‌وتن.
توێژه‌ره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت گرووپی كه‌مخه‌وه‌كان به بڕی 20% خواردنیان زیادیكرد. كه‌چی كاتێك گه‌ڕانه‌وه بۆ شێوازی ئاسایی خه‌وتنیان، خواردنیان ئاسایی بووه‌وه.
توێژه‌ره‌كان گوتیان ئه‌وه یه‌كه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و پێوانه‌یی په‌یوه‌ندی ببیندرێته‌وه له‌نێوان كه‌مخه‌وی و زۆرخۆریی منداڵان.
RUDAW -
