په‌لامارێكی داعش له میحوه‌ری حه‌ردان تێكشكێندرا
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان، نیعمه‌ت مارۆنسی، له‌و میحوه‌ره، ئۆتۆمبێله‌كه و ته‌واوی چه‌كدارانی داعش، كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون، له بۆردومانه‌كه كوژراون و به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نزیك ببنه‌وه و زیانییان پێبگه‌یه‌نن.
بڕیاره ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سوپای عێراق، هۆزه سووننه چه‌كداره‌كان، حه‌شدی شه‌عبی، به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزی زه‌مینی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا و كه‌نه‌دا، ده‌ستپێبكات.
K24-
