هەڵگورد حیکمەت: پلانێکی هاوبەش هەیە بۆ ئەوەی ڕێنمایی مێدیایی لەکاتی ئازادکردنی مووسڵدا جێبەجێ بکرێت
عەمید ھەڵگورد حیکمەت بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "پلانێكى هاوبه‌شمان هه‌یه بۆ ئه‌و ڕێنماییانه‌ى كه تایبه‌ته به‌وه‌ى میدیا جێ به‌جێ ى بكات له ڕێگاى ئه‌فسه‌رى ئه‌و بنكانه‌ى كه له میحوه‌ره‌كان كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌كو سه‌نته‌ر له شارى هه‌ولێر هه‌موو شتێكیان پێ ڕاگه‌یێنراوه له‌وێ كه‌نالێك كه ده‌چێته میحوه‌ره‌كان و ناوى له‌و لیسته‌دا ده‌بێت كه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ئاراسته‌ى میحوه‌ر كراوه له‌وێ جۆرى ڕێنمایى و هه‌ماهه‌نگى زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وە."
عەمید ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: "له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانكارى و به‌ره‌وپێش چونێك هه‌وڵده‌ده‌ین و بڕیار وایه له ڕێگاى پرێسكۆنفرانس و به‌یاننامه‌ى فه‌رمییەوە زانیارى بدرێت به ڕاگه‌یاندنه‌كان؛ به شێوه‌یەکی فه‌رمیش ڕۆژانه له‌وانه‌یه چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمی هه‌بێت؛ جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌رۆك بارزانى وه‌كو فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى گشتى، سه‌رپه‌رشتى ته‌واوى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كات و ڕاگه‌یێنراوه‌كان له مه‌كته‌بى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى گشتى هێزى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه ده‌رده‌چێت."
حیکمەت ڕوونیشی کردەوە، بۆ ئاماده‌كارییه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنى نه‌ینه‌وایاخود شارى مووسڵ هاوپه‌یمانیه‌تى نێو ده‌وله‌تى له نێویشیاندا سوپاى عێراق یان حکوومەتى فیدراڵى عێراق و، حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان وه‌كو دوو باڵى سه‌ره‌كى و دوو هێزی كاریگه‌ر له‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه بونیان هه‌یه تایبه‌ت به ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى مووسڵ لێكتێگه‌یشتنى زۆر به‌رچاو هه‌یه وه پیلانى هاوبه‌ش هه‌یه له‌سه‌ر ئاستێكى بەرزدا هه‌موومان ده‌زانین به‌سه‌رپه‌رشتى جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێم و فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى گشتى له‌چه‌ند ڕۆژى پێشوو ڕێككه‌وتنى سیاسى وه ڕێككه‌وتنى سه‌ربازیش ئه‌نجام دراوه ئه‌و ڕێككه‌وتنانه شۆڕ بۆته‌وه بۆ خواره‌وه تا ده‌گاته میحوه‌ره‌كانیش و، ئێمه له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه توانیومانه لێكتێگه‌یشتنێكى زۆر باش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و هێزه عێراقیه‌كان دروست بكه‌ین و لیژنه‌ى هاوبه‌شمان هه‌بێت بۆ ئاراسته كردنى میدیاى جه‌نگى."
سه‌باره‌ت به و هێزانه‌ى هاتونه‌ته ناوچه‌كه هه‌ڵگورد حیكه‌مه‌ت گوتى: "ئه‌و هێزانه‌ى كه هاتوونه‌ته ناوچه‌كه هه‌موویان هێزى سوپاى عێراقین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزى حه‌شدى‌شه‌عبییان تێدا نییه و هه‌ماهه‌نگییه‌كى توند و تۆڵیشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ى كه له‌ئێمه‌و سوپاى عێراق له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانى عێراقدا هه‌مانه به هه‌ماهه‌نگییەکی پێشوه‌خته و پلانڕێژى له‌لایه‌ن هه‌ردوو لامانه‌وه هه‌نگاوه‌كان ده‌نێین."
KDP
