"داعش مووسڵی لە دەست بچێت، حه‌ویجەیش چۆڵ ده‌كات"
(لیوا هه‌ڵۆ نه‌جات) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك/ پارتی، ڕایگه‌یاند: "ڕۆژانه خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر له حه‌ویجه‌وه دێته شاری كه‌ركووك و داعش توانای بەرزەفتكردنی شاره‌كه‌ی نه‌ماوه، بۆیه ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی خه‌ڵك دێنه كه‌ركووك."
دەیشڵێت: "له شاری كه‌ركووكدا ژوورێكی ئه‌منی دروست كراوه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له حه‌ویجه‌وه دێنه شاره‌كه و پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، ئاخر ڕۆژانە سەدان خێزانە ئاوارە دێنە کەرکووکەوە، دەبێ وریا بین نەکا داعش لەگەڵ ئاوارەکاندا خۆیان بکەن بە ژووردا."
گوتیشی: "به كه‌وتنی مووسڵ حه‌ویجه چۆڵ ده‌بێت و داعش تێدا نامێنێت، به‌ڵام له هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه حه‌ویجه پێش مووسڵ ئازاد بكرێته‌وه ئه‌وه ئاشكرایه كه داعش هێزە سه‌ربازییەکەی جارانی نه‌ماوه و لەو شاره‌دا بەرگە ناهێنن؛ ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی هێرش نه‌كرێته سه‌ر شاره‌كه ده‌ستیان كردوه به سووتاندنی نه‌وتی ڕه‌ش له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه كه ئه‌مه هیچ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه ناكات، چونكه بڕیار له‌سه‌ر ئازادكردنه‌وه‌ی دراوە".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری ده‌بێت له ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا به‌ڵام بۆ چوونه‌وه ناو شاره‌كه یان هێرش، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیاری سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان."
KDP
