بزووتنەوەی گۆڕان باس لە دابەشبوونی یەکێتی دەکات
بەهار مەحموود، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئێمە وەک بزووتنەوەی گۆڕان، هەوڵمان داوە بارودۆخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەرەو باشی بڕوات، ئەوەی ڕووی داوە، پێمان ناخۆش بووە، چونکە ڕێککەوتنی سیاسیمان لەگەڵیاندا هەیە”.
بێ ئاگایی خۆشی لەوە دەربڕی کە نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی گۆڕان، هیچ دەستپێشخەرییەکی بۆ کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی هەبێت. گوتیشی: “هەردوو باڵەکەی یەکێتی، کۆکن لەسەر ڕێککەوتنی خۆیان و گۆڕان، ئەو ڕێککەوتنە بە شتێکی باش دەزانن، بەڵام لە میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا کەمێک قورسە".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئەوەی نەشاردەوە کە کێشەکانی یەکێتی، کاریگەری لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەی نێوان گۆڕان و یەکێتی کردووە. بۆیە دەڵێت: “هەوڵ دەدەین هەردوو ئاراستەی ناو یەکێتی بکەینەوە بە یەک و وەک یەکیش سەیری هەردوو ئاراستەکە دەکەین".
باسنیوز
