هۆزە عەرەبەکان: دەبێت ڕێگە بە بەشداریکردنی پەکەکە لە شەڕی مووسڵ نەدرێت

 هۆزە عەرەبەکان: دەبێت ڕێگە بە بەشداریکردنی پەکەکە لە شەڕی مووسڵ نەدرێت
گوتەبێژی فەرمیی هۆزە عەرەبەکانی پارێزگای مووسڵ ڕای گەیاند، هۆزە عەرەبەکان بەوە ڕازی نابن کە پەکەکە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵدا بکات.



ئەمڕۆ یەکشەممە 16\10\2016، مەزاحم ئەحمەد، گوتەبێژی فەرمیی هۆزە عەرەبەکانی پارێزگای مووسڵ، ڕاگەیاند: ”هێزەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هێزێکی نایاساییە و بەهیچ شێوەیەک نابێت بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵدا بکات، ئەگەر بەشداری بکەن، بەلای ئێمەوە وەک داعش وان“.



بە پێویستیشی زانی کە ڕێگە بە هێزە نایاساییەکان نەدرێت، لە ناوچەکەدا بمێننەوە و دووپاتی کردەوە: ”ئەو هێزە نایاساییانە لە داهاتوودا ئاستەنگ بۆ خەڵکی مووسڵ دروست دەکەن، پێویستە حکوومەتی عێراق ڕێگە بە پەکەکە نەدات بەشداری لە شەڕی مووسڵدا بکات“.



مەزاحم ئەحمەد لە لێدوانەکەیدا ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەوان چەندان جار داوایان کردووە، حەشدی شەعبی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵدا نەکات، بەڵکو تەنیا (سوپای عێراق، پێشمەرگەی کوردستان، حەشدی نیشتمانی، حەشدی عەشایەری و هۆزەکانی مووسڵ) پێویستە شارەکە ئازاد بکەنەوە.









باسنيوز
Top