ئه‌دهه‌م بارزانی: ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر داهاتی سلێمانی بكرێت
ئه‌دهه‌م بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتیی كوردستان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ڕایگه‌یاند: "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار ده‌رباره‌ی داهاتی سلێمانی، به‌دواداچوونی وردی ده‌وێ، چونكه وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه، دوای دانانی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه بۆ به‌دواداچوونی كه‌یسی داهاته‌كانی پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه پێك هێندرا، ده‌نگۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م لێژنه‌یه یاسایی نییه و بۆ ئه‌م لێژنه‌یه نییه به‌دواداچوون له‌سه‌ر كه‌یسی داهاته‌كانی سلێمانی بكات و كۆمه‌ڵێك شتی نوێ گوترا، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌یی ناشه‌فافیه‌تی داهاته‌كانی پارێزگای سلێمانی نیشان ده‌دات، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه نایانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته هه‌نگاو بنێن".
ئه‌دهه‌م بارزانی، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "جۆرێك ناشه‌فافیه‌ت له بابه‌تی داهاته‌كانی سنووری سلێمانیدا هه‌یه، له‌وانه‌شه له ناوچه‌كانی تریش ناشه‌فافیه‌ت هه‌بێت و زۆربه‌ی بابه‌ته داراییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی شه‌فافیه‌تی پێوه دیار نه‌بێت، به‌ڵام له ناوچه و شاره‌كانی تر بابه‌ته داراییه‌كان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ حكوومه‌ت و هاتوونه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام من خۆیشم له به‌رپرسه باڵاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم گوێبیستی ئه‌وه بوومه ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ شتێك له داهاتی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆ حكوومه‌ت نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌ڕابیته‌وه‌ش شتێكی زۆر كه‌م بووه و له‌وانه‌یه له سه‌داپێنجی تێپه‌ڕ نه‌كردبێت".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر داهاتی سلێمانی بكرێت، با بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ڕوون ببێته‌وه كه چۆن داهاته‌كه‌یان خه‌رج كراوه، له كوێ خه‌رج كراوه و كێ خه‌رجی كردووه؟ به‌ڵام بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌نده موعه‌قه‌ده، پێم وانییه به‌و لێژنه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به لێژنه‌ی زۆر به‌هێزتریش بتواندرێت هه‌موو بابه‌ته داراییه‌كانی سلێمانی بۆ جه‌ماوه‌ر ئاشكرا بكرێت."
