شەش كۆمپانیا نەوتی سپی دەهێننە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

 شەش كۆمپانیا نەوتی سپی دەهێننە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان
بڕیار وایە لە ڕێگەی 6 كۆمپانیای كەرتی تایبەتەوە نەوتی سپی بهێندرێتە هەرێمە كوردستان، بۆ ئەوەی كێبڕكێی لەسەر بكەن و هاوشێوەی بەنزین نرخەكەی لە بازاڕ بۆ هاووڵاتییان هەرزانتر بكرێت.

سەوری عیسمەت بێڕۆخی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لەم بارەوە رایگەیاند "ئەمساڵ بۆ سنووری پارێزگای هەولێر، بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، بڕە نەوتی سپی كەمتر لەلایەن بەغداوە پێگەیشتووە، كە تا ئێستا تەنها (5) ملیۆن لیتر بۆ هەولێر داندراوە، ئەوەش زۆر كەمە و هەوڵ هەیە بڕەكە زیاتر بكرێت و پارێزگاش لە هەوڵ دایە تا بەرمیلێك نەوت بدرێتە هەر خێزانێكی سنووری پارێزگای هەولێر، كە ئێستا نزیكەی دوو هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان كراوە."

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، گوتیشی، "هەوڵەكانی حكوومەت و پارێزگای هەولێر بەردەوام بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان بە نرخێكی گونجاو، بۆ ئەو مەبەستە بڕیار وایە لە ڕێگەی (6) كۆمپانیای كەرتی تایبەت، نەوتی سپی بهێندرێتە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی پارێزگای هەولێر، بۆ ئەوەی كێبڕكێی لەسەر بكەن و هاوشێوەی بەنزین نرخەكەی لە بازاڕ بۆ هاووڵاتییان هەرزانتر بكرێت."









باسنیوز
Top