بارزانی پەیامی هاوخەمی بۆ هاوسەرۆکی کەنەکە دەنێرێت
پاش کۆچی دوایی شێخ سەید تەها کەمالی زادە، کەسایەتیی ناوداری ئایینی و کۆمەڵایەتیی کوردستان و پیری تەریقەتی نەقشبەندی لە ڕۆژی 9\10\2016، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی دەربڕی و ڕای گەیاند: ”خۆم بە بەشداری خەمتان دەزانم“.
سەید تەها، باوکی تاهیر کەمالی زادە، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد (کەنەکە)یە کە بارزانی پەیامەکەی ئاراستەی ئەو و براکانی کردووە.
لە بەرامبەردا، تاهیر کەمالی زادە، تایبەت ڕایگەیاند: ”ئێمە سوپاسی تایبەتیی سەرۆک دەکەین کە بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکم، بروسکەی هاوخەمی ئاراستە کردووین“.
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد (کەنەکە) کە بارەگاکەی لە (برۆکسێل)ی پایتەختی بەلجیکایە، ڕێکخراوێکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (کەجەکە)یە.
باسنیوز
