شاناز ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەت ئاراستەی ناوەندی بڕیاری یەکێتی دەکات
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خوشکی هێرۆ ئبراهیم کە سەرکردایەتیی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی دەکات، لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر لەکارکەوتنی پەرلەمان کە لە پێگەکانی نزیک لە خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: ”ساڵێک بەسەر زیندەبەچاڵکردنی پەرلەمان تێدەپەڕێت، وەک بیرتان بێت، بۆ چەندین مانگ سەرقاڵی کۆڕ و کۆبوونەوە و سازان و دانانی لێژنە و ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی یەکتریان کردین و لەو ماوەیەشدا پەنا برایە بەر برسی کردنی خەڵک و تۆقاندن و تۆمەت هەڵبەستن و هەڵگرتنی دروشمی سەیروسەمەرە“.
هەر لەو پەیامەدا کە بەشێکی لە کەناڵی (کوردستان 24)دا بڵاو کراوەتەوە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کە هاوسەری د.له‌تیف ڕەشید، وه‌زیری پێشووی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراقە، پێشتر چه‌ند جارێك هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه ده‌ستی هه‌بووه له پێشنیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن نووری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقه‌وه،به‌ڵام له‌م نووسینه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه دوای په‌كخستنی په‌رله‌مان، دووچاری لێژنه و كۆبوونه‌وه كراون و خه‌ڵكی برسی كراوه و تۆقێنراوه و له به‌رامبه‌ردا به دروشمی سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆم و ته‌ڵاقدانی به‌غداوه سه‌رقاڵ كراون و وه‌ك تانه‌یه‌كیش نوسیوویه‌تی: ”ماددام خه‌یار و ته‌ماته‌مان هه‌یه، ده‌توانین سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نین“.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ئەو سەرکردەیەی باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە ناوەندی بڕیار بە ”باڵی قۆرخکار“ وەسفی کردووە، دووپاتی کردووەتەوە: ”جێی داخە کە لە ساڵیادی کۆچی دوایی پەرلەماندا، تەنانەت یەک چڵە گوڵیشمان لە دێگەڵە دانەنا“. هاوکات تۆمەتی ”بەرەو پارتی بوون“یش دەداتە پاڵ ناوەندی بڕیاری یەکێتی و دەڵێت: ”تازەبەتازە گرووپێک لە ناو خۆماندا بەرەو پارتی بوون دەچن“.
باس‌نیوز
