وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا: رۆڵی پێشمه‌رگه زۆر گرنگ بوو له‌ده‌رپه‌ڕاندنی داعش
ئه‌و وتانه‌ی جۆنسن له وه‌ڵامی پرسیارێكدا هات له‌كاتی لێپرسینه‌وه‌یدا له کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كه رۆژی پێنج شه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو.
ئان کلوود ئەندامی کۆمیتەی کاروباری دەرەوە پرسیارێكی رووی جۆنسن كرده‌وه له‌سه‌ر دۆخی كورده‌كان و رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا چیده‌كات بۆ پشتیوانیكردنی كورده‌كان و چۆن ده‌یانپارێزێت له‌كاتێكدا توركیا رووی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كورده‌كان.
له وه‌ڵامدا بۆریس جۆنسن وتی "هیچ گومانێك نییە دژوارییەک لە ئارادایە لە په‌یوەندی نێوان کورد – تورک دا لە باکووری سوریا و ئاشکرایە کە تورکەکان نیگەرانییان هەیە سەبارەت بە هه‌ندێك لە گرووپە کوردەکان و بۆ نموونە ئەوان هیچ جیاوازییەک نابینینن لە نێوان یەپەگە و پ.ک.ک. دا، بەڵام ئەمریکاییەکان شتەکان بەجۆرێکی دیکە و جیاواز لە تورکەکان دەبینن".
به‌وته‌ی جۆنسن شتێک کە هەموان لە سەری كۆكن به توركیاشه‌وه ئه‌وه‌یه "كه پێشمەرگە کوردە، عێراقییەکان زۆر گرنگ بوون لە دەرپەڕاندنی داعش لە ناوچەی خۆیان لە عیراق و به‌رپرسانی تورکیا باوەڕیان بەوان هەیە و ئەوەش جێی دڵگەرمی یە".
سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕی چاوه‌ڕوانكراوی موسڵ و پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، موسڵ دەبێ لە چنگ داعش ڕزگار بکرێت لانی کەمەوە ملیۆن و نیوێک دانیشتووی هەیە، کە زۆربەیان سوننین، "ئەگەر بە نەرمی لێوەی بدوێن ئەوان نایانەوە بە دەست میلیشیای شیعە ڕزگار بکرێن. جا بۆیە ئەوە هەتا بڵێی ئۆپه‌ڕاسیۆنێکی دژوار و حەساس دەبێت. ئەوە پێداویستی بە وورد بوونەوەیەکی زۆر هەیە، هەروەها ئەوە داوامان لێ دەکا بیر لە دوای رزگاری مووسڵ - یش بکەینەوە. ئەوە چۆن هەڵدەسووڕێ؟ چۆن ئیدارە دەکرێ؟ کێ بەرپرس دەبێ؟ ئەوانە ئەو جۆرە پرسیارانەن کە ئێستا دەبێ ووڵامیان بدەینەوە".
ئۆپه‌راسیۆنی ئازاكردنه‌وه‌ی موسڵ كه له‌ئانوساتدایه، بڕیاره به‌هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها به‌به‌شداری سوپای عیراق‌و پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی سونی‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی تری عیراق ده‌ستپێبكات، دوای ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا كه‌وته ده‌ست داعش.
سه‌باره‌ت به رۆڵی وڵاته‌كه‌ی له‌موسڵ، جۆنسن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، رۆڵی ئێستای ئه‌وان لە موسڵ ئاشکرایە، یارمەتیکردنە بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ ڕزگاری مووسڵ و بیر کردنەوە لەوەی کە ئه‌وان ئەوە چۆن هەڵدەسووڕێنن. "ڕەنگە خراپ نەبێ ئاگادارت کەم کە ڕۆژی یەکشەمە من لە گەڵ هاوتا کانم کۆ دەبمەوە، جان کێری دێتە ئێرە، هاوتا فەڕه‌نسی، ئەڵمانییه‌كان و خەڵکی دی دێنە ئێرە بۆ ئەوەی بە ووردی لە سەر ئەوە قسە بکەین کە ئێمە چۆن درێژە دەدەین بە کارەکانمان نەک هەر لە سوریا بەڵکو لە عیراقیش".
خه‌ندان
