ئێمینكی: په‌كخستنی په‌رله‌مان، هه‌وڵێك بوو بۆ ڕێگری له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان
(د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی)، له یادی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری سلێمانی و گه‌رمیان، باوه‌ڕی وایه كه، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه بۆ له‌باربردنی یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورد بوو له باشووری كوردستان.
(ئێمینكی) بۆ كوردستان تی ڤیی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ''راستییه‌كه‌ی وابوو كه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا قسه‌مان كرد كه پێویسته له‌م بارودۆخه‌دا، كه ده‌رفه‌تێكی شای‌و و گونجاوه هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وسه‌ربه‌خۆیی خێراتر بنێین، ئیدی كاتێ زانییان كه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه جیددین، ئه‌وان كارێكیان كرد شیرازه‌ی نێوماڵه‌كه‌مان تێك بچێ و په‌رله‌مانه‌كه‌یشیان بۆیه به‌و ده‌رده برد.''
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕوونی كرده‌وه، ''ئه‌وان كه ده‌ڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییداین، ڕاستییه‌كه‌ی هه‌ر قسه‌یه و جیددی نین، چونكه خه‌ڵكیشیان وا بار هێناوه كه، ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نین، ئیدی ده‌رگاكان به‌ڕووماندا داده‌خرێن، خه‌ڵك له‌به‌رسان ده‌نرێ، خۆی وا نییه و مه‌به‌سته‌كه ئه‌جێندایه‌ك بوو بۆ ڕێگری له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان كه ئاوات و مافی هه‌ر كوردێكه.''
PDK-
