سلێمانی.. هه‌زار و 500 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشێناندا دابەش دەکرێت

 سلێمانی.. هه‌زار و 500 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشێناندا دابەش دەکرێت
سکرتێری کۆمەڵەی گشتی بۆ داکۆکی لە مافی کرێنشینان. ڕایگەیاند: هه‌زار و 500 یەکەی نیشتە جێبوون لەڕووی بیناوە تەواو بووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو یه‌كانه‌ بەسەر کرێنشینانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا، دابەش دەکرێن.

بەرھەم سەردار، سکرتێری کۆمەڵەی گشتی کرێنشیانی کوردستان، لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند :" بەھاوکاری وەزیری شارەوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، توانیمان لەناوچەکانی سیتەک و زڕگوێز لە شاری سلێمانی، هه‌زار و 500 یەکەی نیشتەجێبون بۆ کرێنشینانی کەمدەرامەت دروستبکەین، خۆشبەختانە ھەوڵەکانمان دەستکەووتی باشی بۆ کرێنشینان بەدوای خۆێدا ھێناوە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا تەواوی ئەو یەکانە لەڕووی بیناوە تەواو کراون و لە ئایندەیەکی نزیکدا لەڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە مژدەی دابەشکردنی ئەو خانوانە ڕادەگەیەنین.

سکرتێری کۆمەڵەی گشتی کرێنشیانی کوردستان، گوتیشی:" خانوەکان بەدیزاینی نوێ درووست كراون، تەنھا پڕۆژەی خزمەتگوزاری سەرەتایی ماوە، بۆیە ئێمە وەکو کومەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشێنان لەم ھەفتەیەدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆدەبینەوە بۆئەوەی ھەرچی زووترە خزمەتگوزای تەواو بۆ ئەو شوێنانە بکرێت، ئەوکاتە ئێمەش بەبێ ھیچ گرفتێکی خزمەتگوزاری خانوەکان بەسەر کرێنشینان دابەش دەکەین.

دەربارەی ئەوەی وەکو پێشەکی ھیچ بڕە پارەیەک لە کرێشینان وەردەگیرێت؟ سکرتێری کۆمەڵەی گشتی کرێنشینان گوتی:" نەخێر ئەو خانوانە بەبێ پێشەکی بەسەر کرێنشینان دابەشدەکرێت ھیچ بڕەپارەیەکی دیاری کراو وەرناگیرێت، ھەروەھا خانوەکان بە قیستی درێژخایەن بۆماوەی ٢٥ ساڵ دەدرێت بە کرێنشینان".




باسنیوز
Top