فڕۆکە تورکییەکان بارەگاکانی پەکەکە لە سنووری ئامێدی بۆردومان دەکەن
نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2016، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە مووشەک بارەگاکانی پەکەکەیان لە گوندی قومری لە سنووری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، بۆردومان کرد.
بەهۆی کوشتنی پۆلیسێکی تورکیا لەلایەن پەکەکەوە لە شارۆچکەی سورووچ لە کوردستانی باکوور لە مانگی تەمموزی 2015، جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دروستبووەتەوە، کە بەهۆیەوە بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی کوردستانی باکوور ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە.
چەندین جار هاووڵاتییانی مەدەنی بەهۆی بوونی بارەگاکانی پەکەکە لە گوندەکانیان، زیانی گیانیی و مادییان بەرکەوتووە، کەسوکارەکانیشیان داوا لە پەکەکە دەکەن، بارەگاکانیان لە نێو گوندەکان بکێشنێتەوە.
باسنيوز
