لەتیف هەڵمەت: شەش دانە ساڵ هەر نەوشیروان مستەفا سکرتێرەو وەڵامیشی جنێو تێرە!
چیتان گۆڕی؟؟؟!!!
1 -شەش دانە ساڵ هەر نەوشیروان مستەفا سکرتێرە.!
2- شەش دانە ساڵە هەر زاواکەی نەوشیروان کەسی دووەمی ناو گۆڕانە.!
3- شەش دانە ساڵە هاوشێوەی حيزبه كانى تر موڵک و ماڵی گشتیتان بۆ خەڵک نەگەڕاندەوە 122 دۆنم زەویتان لە سلێمانی داگیرکردووە.!
4- شەش دانە ساڵە 25 ئەندام پەرلەمانتارتان لەپەرلەمانە تەحەدا ئەکەم جگە لە کۆسپ دروستکردن بۆ پڕۆژەی لایەنەکانیتر یەک پڕۆژەی چاکسازیتان بۆ پڕکردنەوەی کەلێنێکی ئەم وڵاتە داببێتە سەرۆکی پەرلەمان.!
5- شەش دانە ساڵە بەهەمان نەریتی حيزبه كانى تر بە فیکە لێدان و هۆڕن لێدان یادی حزبەکەتان ئەکەنەوە.!
6- شەش دانە ساڵە هەر دەمووچاوە کۆنەکانی ناو یەکێتی ئەبینین لەناو گۆڕان بڕیار ئەدەن و شتیان بەدەستە.!
7-شەش دانە ساڵە ئەوەی لەگەڵ ئێوە نەبوو کتێبەکانیتان سوتاند.!
8- شەش دانە ساڵە ئەوەی بە هەوەس و ئارەزووی ئێوە قسەی نەکردبێت پێتان وتووە خۆفرۆش.!
9- شەش دانە ساڵە ئەوەی تاکە یەک رەخنەی لێگرتبن بە جوێندان وەڵامتان داوەتەوە .!
شه ش دانه ساله و زور شتى تريش ..........
