یاساناسێکی عێراقی: گۆڕان و یەکێتی شکستیان بە بیرۆکەی دەوڵەتی کوردی هێنا کە ئامانجی مسعود بارزانی بوو

یاساناسێکی عێراقی: گۆڕان و یەکێتی شکستیان بە بیرۆکەی دەوڵەتی کوردی هێنا کە ئامانجی مسعود بارزانی بوو
شارەزایەکی ناسراوی بواری یاسایی لە عێراق ئاشکرای کرد، ڕێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی بووەتە هۆکاری شکستهێنانی هەوڵەکانی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی. کە مسعود بارزانی زۆر بە پەرۆشەوە هەولی بۆ دەدا.

تاریق حەرب، شارەزای بواری یاسا لە عێراق، لە وتارێکیدا کە لە ڕۆژنامەی (ئەلزەمان) بڵاو کراوەتەوە، ڕای گەیاندووە، "یەکێک لە هۆکارەکانی فەشەلی فکرەی دەوڵەتی کوردی کە کادرەکانی پارتی لە پەرلەمانی بەغدا و هەولێر بانگەشەی بۆ دەکەن، پێکهێنانی لیستە نوێیەکەی (گۆڕان و یەکێتی)یە لەپەرلەمانی بەغدا"

لە درێژەی وتارەکەدا هاتووە "دیارە هۆکارەکانی دیکە بۆ بەناو سەرکەوتنەکانی سوپای عێراقە لە شەڕەکانی ئەم دواییەی لەدژی داعش. عەرەبەکان دڵیان خۆشە، ئەم دوو لایەنە لەپێناو فەشەلی فکرەی دەوڵەتی کوردی و ریفراندۆم کوتلەیەکی نوێیان راگەیاندووە"

. دیارە ئەم بۆچوونە پەیوەندیی بە سەردانەکانی ئەم دوو لایەنە هەیە بۆ بەغدا.، واتە خەریکە دۆستەکانی (گۆڕان و یەکێتی) شتە نهێنییەکە ئاشکرا دەکەن.
Top