لە سنووری هەڵەبجەدا پەکەکە منداڵی خەڵک دەڕفێنێت
بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەھەڵبجە (فازل بەشارەتی) راگەیاند" پەکەکە لەسنووری ھەڵەبجە و پێنجوێن و ناوچەکە ئۆفیسیان ھەیە و بە بەردەوامی گەنج و لاو لەخشتەدەبن و دەیانبەن بۆ قەندیل و، لەم رەفتارانەیشیان بەردەوامن.
(فازل بەشارەتی) گوتیشی، پێویستە لایەنە پێوەندیدارەکانی ئێرە رێگریان لێ بکەن و رێگە نەدەن چیتر منداڵی خەڵک لەخشتە بەرن و بیان بەن بۆ قەندیل.
بەشارەتی ئاماژەیشی دا، ئەم دیارە قێزەوەنەی پەکەکە بۆتە جێی نیگەرانی خەڵکی ناوچەکە؛ لەم رۆژانەدا کەسێک ھاتە لام کە پەکەکە کوڕەکەیانی رفاندبوو، پێگوتم کە بۆ ئازادکردنی داوای پارەی لێ دەکەن، ئەویش سوێندی دەخوارد دەستکورتە و پارەی نییە، بۆیە ئێستا ئەمە بۆتە بابەتێکی بازرگانی لای پەکەکە.
دەیشڵێ، لەم جەژنەدا پەکەکە چوارگەنجیان لە دەربەندیخان هێناوەتە ئەو سنوورە و دواتر بردویانن بۆ قەندیل.
