لە هەڵەبجە گەنجێک کوژرا
رائید بارزان عوسمان ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە راگەیاند " کاژێر 19:15 خولەکی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 13-7-2016، دوای ئەوەی دەمەقاڵێ لە نێوان دوو گەنج دروست دەبێت، یەکێکیان ئەوەی دیکە دەکوژێت و دواتر هەڵدێت".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە گوتیشی "شەڕەکە بەهۆی دەمەقاڵێوە بووە و دواتر بووەتە شەڕە تەقە لە نێوان هەردوولایان و کەسێک بەناوی (زمناکۆ ساڵح) دەکوژرێت، تاوەکو ئێستاش ئەو گەنجە دەستگیر نەکراوە کە کوشتوییەتی".
ئاماژەی بەوەشدا "ئەو گەنجەی کە کوژراوە خەڵکی گوندی عەبابەیلێیە و خاوەنی کافتریایە، کێشەکەش کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە".
