هه‌ڵگود حیكمه‌ت: به‌پێی پرۆتۆكۆله‌كه چه‌كی قورسمان پێ ده‌گات
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند: "ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر-واشنتۆن گشتگیره، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو ساڵه پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕده‌كات، بۆیه هاوكارییه‌كانیش له پێداویستی پێشمه‌رگه خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌وانیش چه‌ك، مه‌شق، به‌پێی پرۆتۆكۆله‌كه چه‌كی سووك و قورس به هێزی پیشمه‌رگه ده‌درێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ چه‌كه‌كان به پێشمه‌رگه ده‌درێت، چونكه "ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشتوه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه به‌غدا غه‌دری له پێشمه‌رگه كردووه، بۆیه ئێستا ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات ده‌بوو پێشووتر حكوومه‌تی عێراق بیكردایه".
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت گوتیشی: "دیموكرات و كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ده‌بێت پێشمه‌رگه چه‌كی بدرێتێ، هاوكاری بكرێت، به‌تایبه‌تی پێدانی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه پێیان ده‌گوترێت چه‌كی قورس، چونكه پێشمه‌رگه ئێستا یه‌كێكه له لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و بارزانیش چۆنیه‌تی به‌شداری پێشمه‌رگه و دیاری كردنی خاڵی سنووری پێشمه‌رگه له ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵی به ده‌سته‌وه‌یه".
باس‌نیوز
