هاتنى گه‌شتیاران بۆ كوردستان %129 زیادى كردووه
نادر ڕوستى، گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزارى هه‌رێمى كوردستان له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان ڕاگه‌یاندێكى بڵاوكردووەته‌وه، تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌ربارى ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووەته‌وه، به‌ڵام ڕۆژانه هه‌زاران گه‌شتیار بۆ هه‌رێمى كوردستان دێن، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌مساڵ كه‌رتى گه‌شتیار له‌چاو ساڵانى پێشوو % 120 زیادى كردووه.
له به‌شێكى ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا هاتووه:
سه‌رباری قه‌یرانی دارایی، به‌ڵام به‌هۆی داڕشتنی پلانی ستراتیژی و پلانی ساڵانه، به‌ستنی كۆنفرانسی نێوه‌ده‌وڵه‌تی له مانگی ئازاری 2016 و سازدانی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت و پاڵپشتی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشكه‌وتنی كه‌رتی گه‌شتیاری، هه‌روه‌ها هاوكاری وه‌زیری ناوخۆ و پاڵپشتی ڕاسته‌وخۆی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، هه‌ماهه‌نگی پارێزگاكان و ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێم بوونه هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ سه‌رخستنی پلانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار بۆ هێنانی گه‌شتیاران له ڕێگای كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری له ناوه‌خۆی عێراق و وڵاتانی بیانی، هه‌ر بۆیه كه‌رتی گه‌شتیاری له ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركردووه‌و هاتنی گه‌شتیاران ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆمار كرد كه له 122 هه‌زار گه‌شتیار زیاتر بوو، كه به ڕێژه‌ی 129% زیادی كردووه و هاتنی گه‌شتیاران به‌رده‌وامی هه‌یه و ڕۆژانه هه‌زاران گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌ر دوێنێ 12/7/2016 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شت و گوزارى هه‌ولێر بڵاوى ڕیگه‌یاند كه له ماوه‌ى ڕۆژانى جه‌ژندا 57 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له شارى هه‌ولێر كردووه، ئه‌وه‌ش له‌و گه‌شتیارانه‌ى كه ڕوویان له پارێزگاكانى دیكه‌ى هه‌رێم كردووه، زیاتره.
باسنيوز
