سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هێزە عێراقییەكانی لە عەبادی کرد

(مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزباییی سەركەوتنی هێزە عێراقییەكانی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی 7ـی 2016، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق، بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشانیان تاوتوو كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، (سەرۆك بارزانی) پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی هێزەكانی عێراقی و ئازادكردنی فڕگەی گەیارەی لە سەرۆكوەزیرانی عێراقی كرد؛ جەختیشی لە بەردەوامیی هەماهەنگیی و كاری هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدا كردەوە لە قۆناغەكانی تری شەڕی تیرۆریستانی داعش.

KDP
Top