له بریتانیا واژۆ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆده‌كرێته‌وه.
“ڕزگار عه‌لی ڕه‌شید” كه گه‌نجێكی كوردی دانیشتووی بریتانیایه، له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه” ئه‌و پرۆژه‌یه گرنگه و هه‌تا مانگی “11” ی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی بریتانیا ده‌مێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی واژۆكان گه‌یشته”10″ هه‌زار واژۆ، ئه‌وكات په‌رله‌مانی به‌ریتانی ڕۆژێك بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ته‌رخان ده‌كات و له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
لەم بەستەرە ( https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=538434436344047&id=100005324854072 )ەوە دەتوانن بەشداربن.
ئه‌و گه‌نجه كورده ئه‌وه‌شی گوتووه، تا ژماره‌ی واژۆكان زیاتر بێت، كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت و له سودی پرۆژه‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ته‌واو ده‌بێت.
له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌توانن، ده‌نگ بده‌ن و واژۆی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه بكه‌ن، ڕزگار ده‌ڵێت” ته‌نها ئه‌و كه‌سانه مافی ده‌نگدان و واژۆكردنیان هه‌یه، كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه یان مافی نیشته‌جێبوون”ئیقامه”ن له بریتانیا،و مه‌رجیش نییه كورد بن، به‌ڵكو هه‌ر نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌زێك بێت، ده‌توانێت به‌شداری بكات به‌مه‌رجێك دانیشتووی بریتانیا بێت و ڕه‌گه‌زنامه یان ئیقامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌بێت.
ئه‌و گه‌نجه كورده داوا ده‌كات هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدایه و ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن، با خۆیان و كه‌سوكار و دۆستانیان له نه‌ته‌وه و میلله‌ته‌كانی دیكه‌ش ئاگادار بكه‌نه‌وه، تاوه‌كو له سودی پرۆژه‌كه به‌شداری بكه‌ن و ژماره‌ی پێویست كۆبكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كات كه به‌شدارییه‌كی فراوان له‌م پرۆژه‌یه‌دا بكرێت و له‌م لینكه‌وه ده‌نگ بده‌ن و واژۆی خۆیان بۆ پرۆژه‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن.
