كۆپتەرێك لە ئاسمانی قەزای كفری هەزاران سیسرك هەڵدەداتە خوارەوە

كۆپتەرێك لە ئاسمانی قەزای كفری هەزاران سیسرك هەڵدەداتە خوارەوە
لە ئاسمانی قەزای كفری، كۆپتەرێك هەزاران سیسركی هەڵداوەتە خوارەوە و بەم هۆیەوە لیژنەی تەندروستی و ئاسایشی كفری دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە.

نزیكی سەعات 9ی ئەمشەو كۆپتەرێك لە ئاسمانی كفری ژمارەیەكی زۆری سیسركی فڕێ داوەتە خوارەوە.

بەو هۆیەوە ئێستە لیژنەی تەندروستی و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی كفری لە ناوچەی سەرچەم لە دەروازەی كفری كۆبوونەتەوە و لە جۆری ئەو سیسركە دەكۆڵنەوە كە ئەمشەو هەڵدراوەتە خوارەوە.

تا ئێستە نەزاندراوە كۆپتەرەكە هی چ وڵاتێك بووە و بە چ مەبەستێك ئەم كارەی كردووە.






باسنیوز
Top