ئەوانەی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌كه‌ن زانیاری له‌باره‌یانه‌وه ده‌درێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه ژیان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: "لێژنه‌یه‌كمان بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی بیری توندره‌وی و تیرۆر هه‌یه، ناوی كۆمه‌ڵێك كه‌سمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات لا هه‌یه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پشتگیری داعش ده‌كه‌ن، یاخود پاره بۆ داعش كۆده‌كه‌نه‌وه، بۆیه له‌قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ستنیشانی ناوه‌كانمان كردووه، زانیاری ته‌واویشمان له‌سه‌ر كۆكردوونه‌ته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه ژیان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه كه وه‌ك لیژنه‌كه گرفتێكیان هه‌یه و نازانین ئه‌وانه له‌و وڵاتانه به چ ناوێك خۆیان تۆمار كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌یان له كوردستان ناوی دیكه‌یان هه‌یه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناوه‌كانیان گۆڕیوه و گوتیشی: " ئێمه نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و كاته‌ی كه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك له‌چ ڕێگایه‌كه‌وه به‌دواداچوونیان بۆ بكه‌ین، به‌ڵام وه‌ك لێژنه‌كه خه‌ریكی ئه‌وه‌ین كه ناو به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه به ئه‌جومه‌نی وه‌زیران بده‌ین".
باس‌نیوز
