بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، ئەمڕۆ پرۆتۆکۆلێکی سەربازی لە نێوان هەرێم و ئەمەریکادا ئیمزا دەكرێت
پرۆتۆکۆلەکە سەبارەت بە ٤١٥ ملیۆن دۆلارەکەی ئەمەریکایە بۆ پێشمەرگە و هاوکت لایەنی کوردیش چەند پەیمانێک دەداتە ئەمەریکا.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا بۆ ئیمزاکردنی پرۆتۆکۆلەکە رۆب وۆرک، جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا و مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان کە لە ١٩ ی ئابی ساڵی ڕابردوو ڕای جیاواز هەیە لەسەر پۆستی سەرۆکایەتییەکەی و کەریم سنجاری، وەزیری پێشمەرگە ئامادەبن.
لە ئیستادا وەزیری بەرگری کەنەدا و سەرۆك بارزانی لە کۆبوونەوەدان و وابڕیارە دوای ئەم زنجیرە کۆبوونەوانە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم هاوپەیمانانی دژ بە داعش هەنگاوی کرداری لە شەڕی داعشدا هەڵگرن.
