وەزیری بەرگریی کەنەدا گەیشتە هەولێر

وەزیری بەرگریی کەنەدا گەیشتە هەولێر
هارجیت ساجان، وەزیری بەرگریی كەنەدا بەسەردانێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هەولێر پێشوازی لێکرا.

بەپێی زانیارییەکان وەزیری بەرگریی کەنەدا، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و باس لە بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردەستان دەکات.

ئەو سەردانەی وەزیری بەرگریی كەنەدا لەکاتێکدایە کە لە بەغدا لەگەڵ خالید عوبەیدی ، وەزیری بەرگری عێراق و چەند بەرپرسێکی دیکە کۆبووەوە.

رۆژی 4-11-2015 حكومەتی نوێی كەنەدا پێكهێنرا، كە ژمارەیەك وەزیری رەگەز و پێكهاتە كەمینەكانی ئەو وڵاتەی تێدا بوو، یەكێك لەوانەش هارجیت ساجان بوو.

ساجان بە رەگەز هیندیە و لەو وڵاتەش لەدایكبووە، بەڵام دوای كۆچكردنی خێزانەكەی بۆ كەنەدا، توانی لە تەمەنی 45 ساڵیدا لەسەر پارتی لیبراڵەكان ببێتە وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە.
Top