به‌رپرسێکی په‌یه‌ده: وشه‌ی ڕۆژئاوا دەسڕینه‌وه و ناوی دەنێین باکووری سووریا
دیار قامیشلۆ ئه‌ندامی نووسینگەی په‌یوه‌ندییه‌کانی په‌یه‌ده له لێدوانێکدا بۆ ئارانیوز ڕایگه‌یاند به‌نیازن وشه‌ی ڕۆژاوا بسڕنه‌وه.
ئەو کابرایە کە نازناوی قامیشلۆی ناوە بە خۆیەوە، دەڵێت "ئه‌گه‌ر له گه‌ڕی داهاتووی گفتوگۆکانی جنێڤدا به‌شدار نه‌بین، ئه‌وگفتوگۆیانه سه‌رکه‌وتوو نابن."
ئاماژە بەوەش دەکات کە "قامیشلۆ دەکەینە پایته‌ختی فیدراڵییه‌ته‌که‌مان، به‌ڵام بیری نه‌ته‌وه‌ییمان نییه و وشه‌ی کورد به‌کار ناهێنین و ته‌نانه‌ت به‌نیازین وشه‌ی ڕۆژئاواش بسڕینه‌وه و ته‌نیا ناوی بنێین باکووری سووریا."
