ھەرکی: پەکەکە بە فیتی لایەنێکی دەرەکی خەڵکی ھەرێم بە سیخوڕی تۆمەتبار دەکات
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان (نازم ھەرکی) ڕاگەیاند: "ئەو کارەی پەکەکە دەستوەردانە لە سەروەری خاکی کوردستان و لێشیان قبووڵ ناکرێت، چونکە ئەوان دەیانەوێت ئەو ناوچانە بە خەڵکی چۆڵ بکەن، بە فەرمانی لایەنی دەرەکی، گەرنا خەڵکی ئێمە بۆ خۆی کار بۆ بژێوی ژیانی دەکات و ھیچ کات کاری سیخوڕی ناکات."
(نازم ھەرکی) گوتیشی، پەکەکە تێکڕای خۆیان سیخوڕیان لەناو ھەیە کە ئەوان ئاماژەی بۆ دەکەن سیخوڕی بۆ دەکەن، بەڵام ئەمە پڕۆژەیەکی پەکەکەیە دەیەوێت ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن، کە ئەمەش بە فیتی خەڵکانی دیکە دەکرێت.
(ھەرکی) ڕوونیشی کردەوە، پێویستە پەکەکە بەپێی یاساکانی ھەرێم مامەڵە بکەن و ھەرێمیش بە ھەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵ بکات، ئەگەرنا بەھیچ شێوەیەک لێیان قبووڵ ناکرێت.
