هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ لە شنگالەوە تیرۆریستانی داعشیان تۆپباران كرد

 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ لە شنگالەوە تیرۆریستانی داعشیان تۆپباران كرد
جێگری فەرماندەیی شنگالی ھێزی پێشمەرگە دەڵێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ گوندی عاهود بۆردوومانی بنكه‌وباره‌گاكانی تیرۆریستانی داعشیان كردوو و زیانێكی گه‌وره‌ به‌ تیرۆریستان كه‌تووه‌ له‌و سنووره‌.

جێگری فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌ری شنگال عه‌مید (سمێ بۆسه‌لی) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: " ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ر له‌ نیو سه‌عات‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ میحوه‌ری شنگال بنكه‌و باره‌گاكانی تیرۆریستانی داعشمان له‌گوندی عاهود بۆردوومان كرد كه‌ هێزێكی تیرۆریستان تێدابوو به‌هۆیه‌وه‌باره‌گاكانی تیرۆریستانمان خاپوور كرد و زیانی باشیش به‌ تیرۆریستان كه‌تووه."

عه‌مید (سمێ بۆسه‌لی) ده‌یشڵێت: "میحوه‌ری شنگال دەنگی چەکی دوورهاوێژی لێ نابڕێ؛ دوێنێش فڕۆكه ‌جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چوار جار تیرۆریستانی داعشیان بۆردومان كرد له‌ باكووری گرعوزێر و گوندی كورۆ و كۆمه‌ڵگای ته‌لقه‌سه‌ب و نێوان گوندی ته‌لخه‌مان و ئاخه‌بان كه‌ تیرۆریستان جموجۆلیان له‌و سنووره‌ هه‌بوو."

جێگری فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری شنگال گوتیشی: "دوێنێ بەیانی سەعات پێنج، تیرۆریستان خۆیان ئاماده‌ كردبوو هیرش بهێنن به‌ڵام لێمان دان و نه‌یانتوانی بێنه‌ پێشه‌وه‌."

دەر‌باره‌ی زیانی تیرۆریستانیش (سمێ بۆسه‌لی) گوتی: "به‌پێ ی زانیارییه‌كانمان له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مرۆ زیاتر له‌ 20 تیرۆریستی داعش كوژراون؛ هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا ئاماری بۆردوومانه‌كه‌ی ئه‌مرۆمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ به‌ڵام زیانیان پێ گه‌یشتووه‌."











KDP
Top