چه‌ند مادده‌یه‌كی خۆراك له رێگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه دابه‌ش ده‌كرێن
ئه‌سعه‌د ره‌شید، یه‌كێك له بریكاره‌كانی خۆراك له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "ئه‌و به‌شه ئارده سفره‌ی كه بڕیار بوو و له مانگی ڕه‌مه‌زان دابه‌ش بكرێت، له ئێستادا دابه‌شی سه‌ر هاووڵاتیانی ده‌كه‌ین و هه‌ر خێزانێك بڕی پێنج كیلۆ ئاردی سفری پێ ده‌درێت ".
پێشووتر نه‌وزاد سابیر به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌لی خۆراكی هه‌ولێر رایگه‌یاند بوو : "به‌شه شه‌كر گه‌یشتۆته هه‌ولێر و بۆ دابه‌شكردنی چاوهوڕانی وه‌جبه‌ی دیكه ده‌كه‌ین"، به‌ڵام تاكو ئێستا له بریكاره‌كان به‌شه شه‌كر دابه‌ش نه‌كراوه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت به‌م نزیكانه دابه‌ش بكرێت.
ماوه‌ی ساڵێكه به‌شه رۆنی زه‌یت له لایه‌ن به‌غداوه بۆ كوردستان نه‌نێردراوه و هیچ زانیاریهكیش بۆ ناردنی نییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌لی خۆراكی هه‌ولێر دووپاتی كرده‌وه "هه‌ر مادده‌یه‌كی خۆراك له به‌غداوه بگاته ده‌ستمان، دابه‌شی ده‌كه‌ین".
به بڕیاری986ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1997 وه له رێگه‌ی بریكاره‌كان خۆراكی مانگانه دابه‌شی سه‌ر هاووڵاتیان ده‌كرێت، به‌ڵام به‌رده‌وام ره‌خنه له جۆر و بڕو كوالێتیه‌كه‌ی ده‌گیرێت.
باس‌نیوز
