پەکەکە ژمارەیەک کادیرێک پارتی دەستگیر دەکات
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە)، بە فەرمی بڵاوی كردووەتەوە، ژمارەیەك هاووڵاتیی بناری قەندیلیان دەستگیر كردووە کە گوایە بەشێک لەوانە، تۆمەتی “سیخوڕیکردن” بۆ پارتی دیموکراتیی کوردستانیان دراوەتە پاڵ.
لە بەرامبەردا، نەجات حەسەن، بەرپرسی لقی 11ـی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاندووە: "تا ئێستا بە فەرمی ئاگادار نین كە ئەندامانی ئێمە لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستانەوە گیرا بن، بەڵام ئەگەر وا بێت، بۆچی پەكەكە ئەندامی ئێمە دەگرێت؟ لەسەر چ بنەمایەك خەڵكی ئێمە دەگرن؟، ئەگەر دەركەوێت پەكەكە ئەندام یان خەڵكی پارتی دەستگیر كردووە، ئێمەش ئەندامانی ئەوان دەستگیر دەكەین و هەڵوێستمان دەبێت".
ئەو بەرپرسەی پارتی دیموکراتیی کوردستان جەختی لەوە کردەوە: “لە ڕووی یاساییەوە پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو ڕەفتارانەی پەكەكە قبووڵ نەكات، چۆن دەبێ خەڵكێك میوانی ئێمە بێت و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بێت، دەستگیریان بكات؟".
باسنيوز
