پارتی: دەبوو كهناڵهكان ئاشكرایان كردبا تهقهكهرهكه ئێستا لە چ دەزگایەك كار دەكات
سەبارەت بە دەستگیركردنی یە كێك لە تاونبارانی تەقە كردن لە ئەنجوومەنی سەركردایەتیی (سلێمانی - هەڵەبجە) پارتی دیموكراتی كوردستان ئەم ڕوونکردنەوەیە ڕاگەیەندرا:
''سەرەتا دەستخۆشی لە هێزەكانی ئاسایش دەكەین بۆ دۆزینەوو دەستگیركردنی یەكێك لە تاوانبارەكان داواش دەكەین هاوكارانیشی بدۆزرێنەوە و ڕووبەڕووی دادگا بكرێنەوە، سەبارەت بەوەی لە هەندێ كەناڵی ڕاگەیاندنی جیاجیا بڵاو كرایەوە كە تاوانبار پێشتر پارتی بووە، دەبوو ئەو كەناڵانە جورئەتیان بكردایە ڕاستیی ئەوەیان بە خەڵك ڕابگەیاندایە كە تاوانبار ئێستا لەچ دەزگایەك كار دەكات.
لەم بارەیەوە هەمو لایەك دەزانین زۆربەی سەركردەی حیزبە كوردستانییەكان پێشتر لە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان خەباتیان كردووە، خۆ ناكرێت خوانەخواستە ئەگەر ئەو بەڕێزانە هەڵەیەك بكەن بڵێن پێشتر پارتی بوون.
لەهەمان كاتدا یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەمڕۆ و ڕووداوەكەدا دەكات نەك لەگەڵ دوێنێ، ئێمەش دەمانەوێ یاسا سەروەر بێت، لەهەمان كاتدا ئێمە نە لە پێشتر و نە لە ئێستادا هیچ كەس و لایەنێكمان تاوانبار نەكردووە، تەنها داوای دۆزینەوەی تاوانبارانمان كردووە، ئێستایش دەڵێین دەبێت یاسا ڕێیوشوێنی خوی بگرێتە بەر بۆ سزادانی تاوانباران، ئیتر ئێمە قسەمان لەسەر ئەوە نییە تاوانبار پێشتر سەر بە كوێ بووە و ئێستا سەر بە كوێیە و لە كوێ كار دەكات و لەگەڵ كێدا كار دەكات، ئێمە قسەمان لەسەر ئەوەیە تاوانبارەكان بە سزای یاسای خۆیان بگەن.''
فارس نەوڕۆڵی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارێزگای سلێمانی –هەڵەبجە
11/7/2016
KDP
