پارتی بۆ پەكەكە: خەڵكی ئێمە بگرن، هەڵوێستمان دەبێت

 پارتی بۆ پەكەكە: خەڵكی ئێمە بگرن، هەڵوێستمان دەبێت
میدیاكانی پەكەكە بڵاویان كردەوە، ژمارەیەك هاووڵاتی سەر بە پارتی لە بناری قەندیل لەلایەن چەكدارەكانیەوە دەستگیر كراون، بەرپرسێكی پارتییش دەڵێ: "ئەوان خەڵكی ئێمە بگرن، ئێمەیش خەڵكی پەكەكە دەگرین."

پارتی كرێكارانی كوردستان، بە فەرمی بڵاوی كردووەتەوە، گوایە ژمارەیەك هاووڵاتیی بناری قەندیلیان دەستگیر كردووە و بەشێك لەوان سیخوڕییان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە.

(نەجات حەسەن) بەرپرسی لقی 11ـی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تا ئێستا بە فەرمی ئاگادار نین كە ئەندامانی ئێمە لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستانەوە گیرابن، بەڵام ئەگەر وا بێت، بۆچی پەكەكە ئەندامی ئێمە دەگرێت، لەسەر چ بنەمایەك خەڵكی ئێمە دەگرن؟، ئەگەر دەركەوێت پەكەكە ئەندام یان خەڵكی پارتی دەستگیر كردووە، ئێمەیش ئەندامانی ئەوان دەستگیر دەكەین و هەڵوێستمان دەبێت".

(حەسەن) گۆتیشی: "لە ڕووی یاساییەوە پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو رەفتارانەی پەكەكە قبووڵ نەكات، چۆن دەبێ خەڵكێك میوانی ئێمە بێت و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەستگیر بكات؟".











KDP
Top