وەزارەتی ئەوقاف گوتاری هەینی لە مزگەتەکان کەمدەکاتەوە

 وەزارەتی ئەوقاف گوتاری هەینی لە مزگەتەکان کەمدەکاتەوە
زیاتر لە نیوەی ئەو مزگەوتانەی لە باشووری کوردستان گوتاری هەینیان تێدا دەخوێندرێت گوتارخوێنەکانیان ناونیشانی گوتارخوێنیان نییە، وەزارەتی ئەوقافیش دەیەوێت بەرێژەی 50% گوتارەکان لە مزگەوتەکان کەمبکاتەوە.

وەک بەرپرسانی وەزارەتی ئەقاف دەڵێن: بەهۆی زۆری ژمارەی مزگەوتەکان، ناتوانین گوتارەکانی رۆژی هەینی بەتەواوی کۆنترۆڵ بکەین، بۆیە بەنیازن بەڕێژەی 50% گوتاری هەینی لە مزگەوتەکان کەمبکەنەوە.

لە هەرێمی کوردستان هەفتانە لە سێ هەزار مزگەوت گوتاری هەینی دەخوێندرێن، کەچی تەنیا 1350 مامۆستای ئەو مزگەوتانە ناونیشانی ئیمام و خەتیبیان هەیە، زیاتر لە 100 مامۆستای دیکەش گوتاری هەینی دەخوێنن و سەر بە وەزارتی ئەوقاف نین.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 5 هەزار مزگەوت هەن، تەنها لە 6 مانگی سەرەتای ئەمساڵیش 60 مزگەوت دروستکراون و 50 مزگەوتی دیکەشیان لە قۆناخی دروستکردندان. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ئەوقاف: رۆژانی هەینی زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە هەرێمی کوردستان ئامادەی نوێژی هەینی دەبن.






رووداو
Top