کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان داوای تۆماری پەنجەمۆری هاووڵاتیانی هەولێر دەکات
لە داواکارییەکەدا هاتووە: "ئاگاداری گشت هاووڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست دەکەینەوە ئەوانەی سەردانی فەرمانگە حکوومییەکان دەکەن بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانیان پێویستە تۆماری ئەلیکترۆنی بایۆمەتری ئەنجام بدەن، بە پێچەوانەوە مامەڵەکانیان بۆ رایی ناکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە سەردانی نزیکترین بنکەی تۆماری ئەلیکترۆنی بایۆمەتری لە شاری هەولێر بکەیت، یان زانیارییەکانت بدەیت، بە تیمە گەڕۆکەکانی ناو فەرماگە حکومییەکان و ئەو بەڵگەنامە پێویستییانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێ کراوە لەگەڵ خۆتدا ببەیت."
۱- ناسنامەی باری شارستانی (یان کارتی نیشتمانی)
۲- رەگەزنامەی عێراقی (یان کارتی نیشتمانی)
۳- پسوولەی خۆراک
٤- کارتی دەنگدان
٥- کارتی زانیاری نیشتەجێبوون
٦- پاسپۆرتی عێراقی
لەبارەی ئەو تۆمارەوە زانا عوسمان، لە هۆبەی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق نووسینگەی هەرێم گوتی: ئەم پرۆسەی تۆمارکردنە دوای شارەکانی عێراق گەیشتووەتە هەولێر و پێویستە هەر هاووڵاتییەکی تەمەن ۱۸ساڵ کە هۆشمەند بێت، ناوی خۆی تۆمار بکات و ناو و پەنجەمۆر و وێنەکەی وەردەگیرێت."
گوتیشی ئەمە هەوڵێکە بۆ پاککردنەوەی لیستی دەنگدەرانی عێراقی.
