ئێران چەکدارانی حەشدی شەعبی و حیزبووڵا و ئەفغانیەکان لە شەڕی کوردستان بەکار دێنێت

ئێران چەکدارانی حەشدی شەعبی و حیزبووڵا و ئەفغانیەکان لە شەڕی کوردستان بەکار دێنێت
کۆماری ئیسلامی ئێران هیزێکی بەناوی “نیشانە شکێنەکانی فاتمیون-تک تیر اندازهای فاطمیون” پێکهاتوو لە چەکدارانی حەشدی شەعبی و حیزبووڵای لوبنان و ئەفغانیەکان بۆ شەڕی کوردستان ئامادە و تەیار کردووە.

ئەو چەکدارانە کە زیاتر لە ٨٠%یان لە ئەندامانی حەشدی شەعبی و حیزبووڵای لوبنان و ئەفغانیەکان پێکهاتوون و لە ماوەی دوو حەوتووی داهاتوودا لە کوردستان جێگیر دەکرێن، چەند جۆر چەکی قورسیان پێیە کە هەر ئێستاش لە دەست هیزەکانی حیزبووڵا و حەشدی شەعبیدا هەن.

سەرچاوەیەکی شارەزای سەربازی لەبارەی جۆری چەکی بەردەستی ئەو هێزە گوتی:”ئەو جۆرە چەکانەی بەردەستی ئەو هێزانە هەم نیشان شکێنی باشن و هەمیش دوورهاوێژی باشن و بە کالیبری دوورهاوێژی پۆشتە و ڕێک، تەیارن”.

لە هەمان کاتدا شێوەی جل و پۆشاکی ئەو هێزە کە بە ناوی “نیشانە شکێنەکانی فاتمیون” ناودێر کراون، تایبەتە و خۆیان بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر لە ژێر قوڕ و لیتە و گیا و گژ و گۆڵدا حەشار دەدەن.

هێزی فاتمیون هەمان هێزە کە پێشتر تەنیا لە ئەفغانیەکانی سەر بە ئێران پێکهاتبوو و هیزێکی سەر بە “سوپای تیرۆریستیی قودس” ـی ڕژیمە کە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقەوە تا ئێستا لە بوار و شوێنی جیاواز، کەڵکیان لێوەرگیراوە.



رۆژانەهەوال
Top