کێشەی کارەبای نیشتمانی چارە کرا

 کێشەی کارەبای نیشتمانی چارە کرا
بەڕێوەبەری دابەشگەی کارەبای ھەرێم ئاشکرای کرد، کە دوێشەو چوار ھێڵی سەرەکیی کارەبای ھەرێم کێشەی تێ کەوت، تیمەکان لە دوێنێشەوەوە تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوام کاریان تێدا کرد و، کێشەکەیان چارە کرد و، کارەبا وەک خۆی لێ هاتەوە.

(ئومێد محەمەد) بەڕێوەبەری دابەشگەی کارەبای ھەرێم ڕاگەیاند: "دوێشەو چوار ھێڵی سەرەکیی کارەبای ھەرێم کێشەی تێ کەوت و، کارەبا بڕا؛ بەڵام تیمەکانی ئێمە تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوام سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بوون و، چارەیان کرد."
(ئومێد محەمەد) گوتیشی، ئێستا دۆخی کارەبای نیشتمانی ئاسایی بووەتەوە و، ھیچ کێشەیەک نەماوە و، کارەبا بە پێی بەرنامە، کارەبا دەدرێت.
Top