ئەدهەم بارزانی: دژی تەقەكەران رێكاری یاسایی دەگرینەبەر
ئەدهەم بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "بەرپرسانی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێیان راگەیاندووین ئەو كەسەی تەقەی لە بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگای سلێمانی پارتی كردووە، دەستگیر كراوە".
ئەدهەم بارزانی ئاماژەی بەوەشكردووە "ناوی ئەو كەسەی تەقەی كردووە و دەستگیر كراوە لای ئێمە هەیە و لە دوو رۆژی داهاتووشدا ئێمە كاری یاسایی خۆمان لەگەڵ ئەو كەسەدا دەست پێدەكەین".
دەشڵێت "دەبێت یاسا سەروەر بێت و تاوانبار سزای یاسایی خۆی وەربگرێت".
درەنگانێكی شەوی 6-7-2016 تەقە لە بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی كراو رۆژی یەكشەممە ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی تەقەكەرەكەی راگەیاند.
