نەورۆڵی :گرنگ یاسا لەسەر تەقەکەرەکە جێبەجێ بکرێت

 نەورۆڵی :گرنگ یاسا لەسەر تەقەکەرەکە جێبەجێ بکرێت
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەو کابرایەی تەقەی لە بارەگاکەی سلێمانیی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی کردبوو، گیراوە و، داوا دەکەین بە سزای خۆی بگات و، یاسای لەسەر جێبەجێ بکرێت.

گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەیی پارتیی دیموکراتی کوردستان (فارس نەورۆڵی) ڕاگەیاند: "ئەوەی تەقەی لە بارەگاکەی سلێمانیی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کردبوو دەستگیر کراوە؛ گرنگ نییە سەر بە چ حزب و لایەنێکە، گرنگ ئەوەیە ئەو کەسە یاسای لەسەر جێبەجێ بکرێت و، سزای خۆی وەربگرێت."

چەند ڕۆژ لەمەوبەر کابرایەک تەقەی لە بارەگاکەی سلێمانیی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کردبوو، پاشان ڕای‌کردبوو.
Top