سلێمانی .. ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی باره‌گای پارتی ده‌ستگیر كرا
ئاسایشی سلێمانی له بڵاوكرایه‌وه‌كدا، رایگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی سه‌عات 11:50 شه‌وی 5/7/ 2016، ته‌قه له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی كرا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه دوای ده‌ستكه‌وتنی چه‌ند سه‌ره‌داوێك و به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن به‌ناوی ( ا . م . م ) له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی، كه‌هه‌ستابوو به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه".
هه‌ر له بڵاوكراوه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووه: "لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه بۆ زانینی هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری".
باس‌نیوز
