"فڕاكسیۆنه كوردستانیه‌كان به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌بن.. هه‌موو شتێك پێشبینی كراوه"
(ئه‌رده‌لان نوره‌دین) په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان گوتى: " رۆژی سێشه‌ممه‌ی دابێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست به دانیشتنه‌كانی داكاته‌وه و بڕیاره فڕاكسیۆنه كوردستانیه‌كانیش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا و به‌شداری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن، هیچ بڕیارێكی نوێ بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه نییه و پێشتر به‌شداربووینه له دانیشتنه‌كان و هه‌رواش بڕیاره بۆ سێشه‌ممه له دانیشتنی په‌رله‌مان ئاماده‌ییمان هه‌بێت.
(نوره‌دین) گوتیشى: "هێشتا كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دیارنیه و رۆژێك به‌رله ده‌ستپێكردنی دانیشتن زانیاریمان پێده‌گات، به‌ڵام ئێمه پێشبینی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین له به‌غدا، له‌وانه‌یه كێشه دروستبێت له‌وانه‌یه بێ كێشه دانیشتن بكرێت و ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان بدرێت، هه‌موو شتێك پێشبینی كراوه.
KDP
