ئاسایشی سلێمانی بە لێدان روبەرووی رۆژنامە نووسەکان دەبێتەوە

ئاسایشی سلێمانی بە لێدان روبەرووی رۆژنامە نووسەکان دەبێتەوە
بە پێی زانیارییەکان، لە خۆپیشاندانەکەی چاڤی لاند دا هێزە ئەمنییەکانی سلیمانی بە لێدان بەرپەرچی خۆپێشاندەرانیان داوەتەوە.

هەر پە پێی ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە زۆر و زەبرێکی بە هێزەوە رێگریان لە رۆژنامەنووسان و کەنالەکانی راگەیاندن دەکرد بۆ ئەوەی کەهەواڵەکە وەکو خۆی بڵاو نەکەنەوە.

شایەنی باسە، ژمارەیەکی زۆر لە خەلکی سلیمانی و دەوروبەر کە بەشداریان لەکرینی پشکەکانی چاڤی لاند کردبوو و پارەکانیان لە لایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە زەوت کرابوو، بە خۆپێشاندان داوای مافەکانیان دەکرد.




رۆژانەهەوال
Top