جڤاکی ئیسرائیلی سەنتەرێکی نەخۆشی دڵ لە کوردستان دروست دەکات
جێگیری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنەکەدا بە پێی هەواڵیکی پێگەی ئارانیوز، ووتی: من ئەم هەنگاوە بە شێوەیەکی کاریگەر دەبینم و هاوکارییەکان و چالاکییەکانی وەزارەتی هاوکارییە مرۆڤییەکان بۆ کاری هاوکاری مندالانی هەموو نەتەوەیەک بە بێ جیاوازی بۆ گفتگۆ کردن لە سەر کۆنترۆلکردنەوەی پەرگری و هۆگری ئاینی، لە لایەن سەنتەری نەخۆشخانەی وۆلفسۆن(کۆمەڵگای چاودێری منداڵان) ئەنجام دەدرێن. من هەموو هەوڵەکانم بە شیوەیەکی بەرچاو و کاریگەر دەخەمە گەڕ بە کردنەوەی نەخۆشخانەیەک لە هەولێری کوردستان و هەروەها ولاتانی تر لە ناوچەکە. ئەوانە هەموویان لە بە رهەستی مرۆڤ دۆستانەیە بۆ میلەتانی سەربەرز و ئازا کە تامەزرۆی سەربەخۆیان هەیە و ئێمە وەو کوردەکان بروای تەواومان بە مرۆڤدۆستی هەیە.
هەر لەم بارەیەوە، عامر عەتۆ چالاکڤانی کوردانی ئیسرائیل گوتی: جڤاکی مرۆڤ دۆستانەی ئیسرائیلی تاکو ئێستا دڵی هەزاران مندالی لەم سەنتەرە و لە نەخۆشخانەی نەخۆشخانەی وۆلفسۆن لە شاری هۆلۆنی ئیسرائیلەوە نەجات داوە و ژیانی دوبارەیان پێبەخشیوە، و ئەم چالاکییە لە کاتەکدا هاتە بەرچاومان کە دکتور کۆهێن دوو مناڵی لە ئیتیۆپیا بینی بوو کە پیویستیان بە چارەسەری بوو و بریارمنا دا بە شێوەی خۆبەخشانە ئەم مندالانە لەم سەنتەرە چارەسەر بکەین.
هەروەها رایگەیاند: ئەوە بووە هۆکار کە لە ئاکامی کۆبوونەوەی نێوان ئەندام پەرلەمانی کوردی ئیسرائیل ئەیوب کارا لەگە ئیوا نەجمەدین نوێنەری کوردستان لە ئۆرشەلیم بریارمان دا بە پەرەپێدانی ئەم کارە مرۆڤدۆستانە و کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی دڵ لە هەولێر، کە ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە پەیوەندییەکانی مرۆڤدۆستانە لە نێوان هەولێر و جیهان و ئیسرائیل پتەوتر بوونە. ئەم هەنگاوە دەشیێت کە برینەکانی مندالانی بەرکەوتوو لە جێنوسایدی هەلەبجە کە لە لایەن حکومەتی بەئثەوە لە سالی ١٩٨٨ رویدابوو، و هەروەها ئەو مندالانەی ک لەم رۆژانەدا روبەرووی بواری دەرونی تیرۆر و ئیرهاب بونەتەوە، بە تایبەت مندالانی شنگال، کەم بکرێتەوە.
حتۆ، ووتەکانی بەمە کۆتایی هێنا کە ئەم کارە بە روداوێکی مرۆڤی دەناسێندرێت و بە هەنگاوێکی نوێ بۆ ناساندنی مندالانی هەرێمی کوردستان و بەرەو پێش خستنیان لە ئاستی جیهانی نرخاند و دەبێتە دەرگایەکی نەتەوەیی بۆ سەربەخۆ بوونی دەولەتی کوردستان.
بە هەزاران مندال لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەبەر نەبوونی پێویستی و ئاستی زانستی و بسپۆر لە رەنج دان و ئێمە ئامادەین بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک کە بەرپەرچی ئەم ئاریشانە بدەینەوە.
رۆژانەهەوال
